.
01:43 PM - 06/05/2024
ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٥/٦ لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە سلێمانی سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەرو سەرکردەی خەباتی کوردایەتی سامان گەرمیانی یانکرد .
لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت پێگەی هەڤاڵ سامان گەرمیانی - یان لە شۆڕش و خەباتی چەکداری گەلی کورد بەرزنرخاند کە وەک یەکێک لە قارەمانەکانی سەرەتای شۆڕشی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆڵی گرنگی گێڕاوەو بەشێک بوو لە سەرکەوتنەکان ؛ ئەمڕۆ ئێمە بە شانازییەوە ئەو مێژووە بەبیردێنینەوە و بەڕێزەوە لە هەموو ئەو سەرکردەو شۆڕەسوارانە دەڕوانین کە لە خەباتی سەختی کوردایەتی شانیان دایە بەر و بوونە سەرمەشقی جۆشدانەوەی گیانی مقاوەمەت و بەرگری کردن هەڤاڵ سامان گەرمیانیش یەکێکە لە نموونەی ئەو سەرکردەو فەرماندە دڵسۆزانە .
لەبەرامبەردا سامان گەرمیانی جەختیکردەوە کە هەمیشە یەکێتیی بوونیان لە پێناو خزمەتکردنی خەڵک و هێنانەدی ئامانجە باڵاکان بووە کە ئەمڕۆش بەهەمان رێبازو بیڕوباوەڕی سەرۆک مام جەلال و خوێنی شەهیدەکانمان درێژە بە خەبات ئەدەین و لە خزمەتی گەلەکەماندا دەبین .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە