.
08:37 PM - 26/04/2024
قائیمقامی چەمچەماڵ بە گەلی کوردستانی راگەیاند کە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆردا، دوو کەس کوژراون کە بیانین و چواری دیکە بریندار بوون و هاووڵاتی کوردیشیان تێدایە
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە هێرشەکە لە سەعات 6:45 دەقیقەی ئەم ئێوارەیە لە ڕێی درۆنەوە کراوە و تا ئێستاش سەرچاوەی درۆنەکە نادیارە.
لە درێژەی قسەکانیشیدا ئەوەی خستە ڕوو کە ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج هەمان ئەو شوێنەیە کە جاری پێشووش هێرشی کراوەتەسەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە