کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەستی لەكاركێشایەوە

.

05:50 PM - 26/04/2024

وتەبێژی زمانی عەرەبی لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وەك ناڕەزاییەتییەك دژبە سیاسەتی واشنتۆن لەبەرامبەر جەنگی غەززە دەست لەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند.

هالە غەریت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (لینكد ئین) لەپۆستێكیدا نووسیویەتی، دوای هەژدە ساڵ  لەخزمەتكردن لە مانگی نیسانی 2024 وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر سیاسەتی ئەمریكا لە غەززە دەستم لەكاركێشایەوە.

تاوەكو ئێستا ئەمە سێیەمین لێپرسراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە، كە بەهۆی ناڕەزایەتییان لەسیاسەتی واشنتۆن بەرامبەر جەنگی غەززە دەستیان لەكاركێشاوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە