کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆژنامەنوسێك سێ راستی لەبارەی رووداوەكەی رێگای سلێمانی – دوكان دەخاتەڕوو

.

03:16 PM - 26/04/2024

رۆژنامەنوس محەمەد عوسمان رووداوەكەی ئەمڕۆی بەردەم بازگەی دووكان بۆ سێ هۆكار دەگێڕێتەوە و داوایەكیش ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەكات.

 

ئەو رۆژنامەنوسە دەڵێت، سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە بەهەزاران شەونخونی وقەرزو ماندووبون لەلایەن شوفێرەکانە کڕیویانن وپێویستە حکومەت و حزب وبازرگانانی خێرخواز و هاولاتیان هیمەتێک بکەین بۆ دانانی سندوقێکی بەپەلەی هاوکاری ئەمەکداران بۆ قەربووکردنەوە هاوکارکردنیان ئەویش سەرتا  نرخی بری قەرەبوی پیویست دیاری بکرێت.

 

هەروەها ئەوەشدەخاتەڕوو، ئاشکرایە تاقیگەکانی توندوتۆڵی  ئۆتۆمبێل  لەئیستادا مەبەستەکەی بازرگانییەکی پووچە ولە  ئامانجە سەرەکییەکەی لایداوە و گەربەدواچوون بۆ ناوی خاوەن شوێنەکانی توندوتۆڵی وشەریکەکانیان بکەن  دەزانن ئەم سیستمە بۆ خزمەتی داهاتی ئەوان کراوە یان بۆ سەلامەتی هاتوچۆ؟؟.

 

دەشڵێت، گەر ئەو سیستمە کارا بوایە لەناکاو ئیستۆپی ئەو بارهەڵگرە  لەدەست دەرناچوو و ئەو کارەساتەی لێناکەوتەوە ودواتریش دەڵێن شۆفێرەکەی گوناهە ووەک شوفێر مانگی بە چوارسەدوپەنجا هەزار کاردەکات و دوای ئەم کارەساتەش ئەویش بێ ئیش دەمێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە