کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ‌ كۆبوونەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئێران دەستپێدەكات

.

06:27 PM - 05/05/2024

 

ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی وەفدێك  گەیشتە تارانی پایتەختی  كۆماری ئیسلامی ئێران ، وابڕیاریشە  بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند تەوەرێك، سبەینێ‌ لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە كۆبێتەوە .

بەپێی زانیارییەكانی پەیمانێرمان لە تاران ،وەفدەكەی سەرۆكایەتی هەرێم بریتین لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جەعفەر شێخ مستەفا، مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆكی هەرێم و چەند بەرپرسێكی  تری هەرێمی كوردستان. هەروەها ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نزیك لە حكومەتی ئێران بڵاویكردوەتەوە  كە، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ ئێران، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەریەك لە عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵا، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆمار، محەمەدباقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران  كۆدەبێتەوە. هەروەها وەفدەكەی هەرێم، چەند پرسێك لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای تاران تاووتوێدەكات، لەوانەش پرسی سیاسی، ئابووری، ئەمنیی.

 

 

 

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە