کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوودانی سەردانی ئیتاڵیا دەکات

.

10:21 AM - 06/05/2024

بڕیارە هەفتەی داهاتوو محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی ئیتاڵیا بکات و لەسەر ئاستی باڵا و پەوەندییە بازرگانی و كشانەوەی هێزە نێودەوڵەتییەكان كۆبوونەوە ئەنجامبدات. 

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی ئایاری 2024، سوبحان مەلا جیاد ، راوێژکاری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عیراق بە میدیا عیراقیەکانی راگەیاندووە، سەرۆکوەزیران بە سەردانێکی دوو رۆژە دەچێتە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و بڕیارە سەردانەکە لە 10ـی ئەم مانگەوە دەست پێبکات.

روونیشیکردەوە، ئەم سەردانە بەشێکە لە کرانەوە دیپلۆماسییەکانی عیراق و بەستنەوەی بە رەهەندی ئابوورییەوە.

باسی لەوەشكردووە،" بەشێك لە ئامانجی سەردانەكەی سودانی بۆ ئیتاڵیا ئابوورییە و بەشێكیشی دیكەش بۆ رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی عیراقە لەگەڵ وڵاتانی ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە ئیتاڵیاش بەشێكە لێی و هەروەها كشانەوەی هێزەكانیان لە عیراقیش تاوتوێدەكرێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە