.
10:05 AM - 06/05/2024
قایمقامی هەولێر رایگه‌یاند،بەهۆی ئاگرەكەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەریی هەولێر زیاتر لە 370 دوکان سوتان و، له ئێستاشدا دو لیژنە بۆ دیاریکردنی زیانە ماددییەکان و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە پێکهێندراون.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەممە، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هەولێر له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تائێستا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و هێزه‌كانی ئاسایش له بازاڕه‌كه‌دان و ده‌روازه‌كانی بازاڕه‌كه داخراون به‌هۆی بابه‌تی ئه‌منی و لێكۆڵینه‌وه‌كان و هاوڵاتیان رێگه‌یان پێ‌نادرێت بچنه ژوره‌وه و داواش له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین هاوكاربن و فشار له هێزه‌كان نه‌كه‌ن.
وتیشی، بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی دەستنیشانکردنی زەرەر و زیانە مادییەکانی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەستبەکاربێت و راپۆرتی خۆی لەوبارەیەوە ئامادەبکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له روداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردودا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه هه‌روه‌ها شوێنی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌كان كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت به ده‌یان ملیۆن دۆلار زێڕ و پاره‌ی لێبوه پارێزراوبوه و هیچ حاڵه‌تێكی دزی نه‌بوه.
شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە 5ی ئایاری 2024، ئاگر لە بەشێکی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 350 بۆ 370 دووکان سووتاون و زیانیان پێگەیشتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە