کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی: نەوتی رەش تێكەڵی ئاوی دوكان بووە

.

01:12 PM - 29/03/2024

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە نەوتی رەش تێكەڵی ئاوی دوكان بووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" بەهۆی رووداوی هاتوچۆی دوو بارهەڵگری سووتەمەنی لە قەزای دوکان، هەندێک سووتەمەنی رژاوەتە زێی دوکانەوە، هاووڵاتییان ئاگاداردەکەین لەبەر تەندروستییان و سەلامەتییان، هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوکان - سلێمانی دابەشکردنی ئاو راگیراوە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" راگرتنی پڕۆژەکە بۆ ماوەیەکی کاتییە، تاکو دڵنیادەبینەوە لە پاکبوونەوەی ئاوی زێیەکە ".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە