کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق پلانی دروستكردنی 36 بەنداوی نوێی هەیە

.

05:34 PM - 28/03/2024

وەزارەتی سامانە ئاوییەكان پلانی دروستكردنی 36 بەنداوی راگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە یەكێكیان ڕەوانەی كۆمپانیایەكی حكومی كراوە بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێكردنی بكات، هەروەها تەواوكردنی دیزاینەكانی بۆ سێ بەنداوی دیكە لە پارێزگاكانی نەینەوا، هۆلی كەربەلا، و موتاننا.

عەلی ڕادی، بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی گشتیی وەزارەت بۆ بەنداو و خەزانەكان رایگەیاند، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی لەماوەی ڕابردوودا لە وڵات ڕوویدا، بەرزبوونەوەی باشی ئاستی عەمباركردنی ئاوی بەدەستهێنا.

ڕوونیشیكردەوە، وڵات زیاتر لە وەرزێكدا بە كەمی ئاو تێپەڕی، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی بۆشایی گەورەی عەمباركردن لە بەنداو و خەزانەكاندا، بەو پێیەی لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.

عەلی ڕادی راشیگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵدا، باشتربوونی بڕی ئاو لە ڕووباری دیجلە بەرەو بەنداوی موسڵ هەبوو، لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی كە حكومەت لەگەڵ لایەنی توركیا پەسەندی كرد، بەڵام گەورەترین زیادبوونی بڕی ئاو لە ماوەی ئەمساڵدا بەدەست هات بەهۆی شەپۆلە یەك لە دوای یەكەكانی ئەم دواییەی بارانبارین لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو شەپۆلەی ئەم دواییە بووە هۆی زیادبوونی لەسەدا 10ی قەبارەی عەمباركردنی ئاو هەروەها رێژەی عەمباركردن لە بەنداوەكانی موسڵ و دوكان و دەربەندیخان و حەمرین زۆر باشە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە