کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەبارەت بەئیمۆجی ئاڵای کوردستان وەڵامی رەخنەکان دەدرێتەوە

.

10:30 PM - 27/03/2024

سەبارەت بە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان  وەڵامی رەخنەکان دەدرێتەوە و رونکردنەوە دەدرێت.

بۆکان جاف، ئەو گەنجەی دەیەوێت ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بۆ کیبۆرد زیادبکات،رایگەیاند"زیادبوونی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان پەیوەستە بە خواست، دیدگا، ئارەزووی خەڵکەوە، ئاڵا مافی خەڵکە لە خەڵکەوە بۆ خەڵکە"

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، گۆڕانکاری درووست دەبێت کاتێک خواست و ئارەزوو زیاد بوو، بەکارهێنانی ئاڵای تاجیکستانیش لەبری نەبوونی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان ڕێگایەکی نوێ و دیبلۆماسیە بۆئەوەی بیانوییەک، و هێزێک درووست بکرێت بۆ لایەنی پەیوەندیدار کە ئێمەش ئیمۆجیمان دەوێت.

هەروەها ئەوەشی رونکردوەتەوە،  راستە یونیکۆد ڕێگە بە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان نادات چەند ساڵە ،بەڵام چۆن گۆڕانکاری درووست دەبێت؟ کاتێک درووست دەبێت کە خواست و ئارەزوو زیاد بوو، ئێوە ئەو گۆڕانکاریە درووست دەکەن .


لەکۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت" تکایە هاونیشتمانیان لەم مانگەدا بە بەردەوامی بەشداربن لە دانانی ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان لە هەموو سۆشیال میدیادا"

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە