کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەستی دەسەڵات

.

10:00 PM - 23/03/2024

ڕێبوار ستار


ژیان وگوزورانی خەڵک ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئاڵۆزترو سەختروخراپتر دەبێت لەڕوی دارایی یەوە ئەویش بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە، تا وای لێهاتوە مووچە ئێستا خەریکە  ئەبێتە وەرزی، چونکە  لەسەرەتای ساڵی نوێوە یەک مووچەدراوە بەمووچەخۆران ، ئەمە جگەلەوەی لەپێشتر بەسیاسەتی پاشەکەوتی مووچە. بۆیە دۆخی خەڵک تادێت سەختردەبێت تەنانەت ئەوکات خەڵک  بەنیوەمووچەش ڕازیبوو تاداهاتێکی کەم وەربگرێت بۆبژێوی ژیانی.  سەرباری ئەمانەش خویندنی ئەم ساڵ وساڵی ڕابردو  کەوتەبەرمەترسی گەورەوە کە منداڵەکانمان هیچ سودێکیان لەخوێندن نەبینیوە ،جگەلەوەش بازارکردن لەهەرێمی کوردستان بەهۆی پێنەدان ودواکەوتنی مووچەوە کاریگەری زۆری لەسەردروست بوەو خواست لەسەرشت ومەک زۆرکەمی کردوەوخەڵک ژیانی کولە مەرگی  لەلایەک ولەلایەکی تریشە داوادەکات فەرمانبەران ئەژماری  بانکی  بەناوی (ئەژماری من ) بکەکەحکومەتەکەی پارتی دەیکات ئەوەش جۆرێکی ترە لەبازرگانی بەسەرمووچەخۆرانەوە  کەمەبەستێک وبەرژەوەندیەکی تایبەتی حزبیە دەیانەوێت بیکەن ،سەرباری ئەمانەش حکومەتەکەی پارتی ئەیانەوێ ململانیە سیاسیەکانیان بەدەستوەردان لەقوتی خەڵک بەکاربهێنێت بێ گوێدانە ژیان وگوزەرانی خەڵک ئەوەی لای ئەوان گرنگ نەبێت مووچەو خزمەتکردنی خەڵکەکەیە بۆیە ئەو ئەوەندەمەستی دەسەڵاتە هیچ بیروهۆشێکی لای ژیان وگوزەرانی خەڵک نیە ونەبوە ئەوەی لای ئەوگرنگە بەرژەوەندیە تایبەتیەکانیەتی  و دژایەتیکردنی یەکێتی وئەوهەوڵانەیە کەسەرۆک بافڵ سەرۆکی  یەکێتی نیشتمانی کوردستان ویەکێتی دەدیدات بۆ دابینکردن  و زامن کردنی مووچەی مووچەخۆران و باشکردنی ژیان وگوزەرانی خەڵکەکەیەتی ، ولەملاشەوە  پاراستنی بەرژەوندەکانیەتی وهیچی تر  ئیتر ژیان وگوزەرانی خەڵک چیەوچۆنەو مووچە دەدرێت یان نادرێت هیچ باکی نیە وەک ئاشکرایشە نزیکەی پانزە ڕۆژە مووچەی ناردوحکومەتی عێراق کەچی بەهۆی ململانیەسیاسیەکانی خۆیەوە دەستی بەسەرداگرتوەو دابەشی ناکات بەسەر مووچەخۆراندا وەک بڵێی خێریان پێبکات چاوەڕێی ڕەحمەتی سەرۆکی حکومەتەتاک ڕەو وقۆرخکاریەکەی پارتین چونکە ئەم حکومەتەئەوەندەمەستی دەسەڵاتە ئاگای لەژیان گوزەرانی خەڵک نەماوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە