کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خەڵک لەوسەری دێتەوە

.

09:16 AM - 23/03/2024

خەڵک لەوسەری دێتەوە

ستران عەبدوڵڵا

سەد پێچە بە دەورە بکەن و دوژمنی وەهمی دروست بکەن و ناو و ناتۆرەی زبر دابتاشن . خەڵک هەم موچەی دەوێ، هەم هەڵبژاردن.. هەم نانی گەرەکە و  هەمیش  ئازادی ، یانی وەکو دروشمەکەی سەرۆک مام جەلال ؛ ( نان و ئازادی). جاران بۆ نووسەران و ئەدیبان بوو ، ئێستا بۆ هەموان پێویستە.

وێرای قوربانی و سەبری ئەیوبی ، گەلەکەمان هوشیارە  و هیچ مافێکی ناخاتە بری ئەویتریان. هەردوکیان،  بگرە هەموویانی پێکەوە دەوێ.
جاران خەڵک  ، بە شێنەیی و لە دۆخی  نۆرماڵی ژیان  ، دەیتوانی پۆلینکردنیان یان قۆناغبەندکردنیان قبوڵ بکات و لێی تێبگات،  یان چاوپۆشی لە پاش و پێشکردن و  کاڵوکرچییەکەی بکات . بەڵام ئێستا مادام تێکەڵکردنی کاغەزەکان وای لێهات وەختی زۆر و رەنجی فرە  بە خەسار بچێ  ، ئیدی کۆمەڵانی خەڵک کاتی زۆریان نەماوە، هەمویان، هەموومافەکانیان ، پێکەوە دەوێت.
نە تەخوین، نە تەهوین و نە تەوهین، نابنە ئەلتەرناتیفی  (تەوتین).

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە