کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ لەدوای بەربانگ ئاهەنگی نەورۆز لە سلێمانی دەستپێدەکات

.

03:07 PM - 19/03/2024

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، لیژنەی ئامادەكاریی ئاهەنگی نەورۆز لە سلێمانی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ ئاگری نەورۆز لە شەقامی سالم لەدوای بەربانگ دەكرێتەوە.

جەزای ساز سەرۆكی كۆمەڵەی میللی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ بڕیارماندا لە شەقامی سالم ئاهەنگی نەورۆز لەدوای بەربانگ بكەینەوە و بۆ ئەو مەبەستە لەسەر شەقامەكە چەندین چالاكی وەك نمایشكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل كۆن و نمایشی كاری دەستی و نمایشی بوكەڵەی منداڵان بەڕێوەدەچێت. و چەندین كەپریش ئامادەكراون .

 

وتیشی، سبەینێ لەدوای سەعات  5:00 ی ئێوارە شەقامی سالم بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە