کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێیەمین خولی باسكەی فلیكۆم بۆ فلیپینیەكان لەهەولێر بەڕێوەچوو

.

11:32 AM - 03/01/2024

سێیەمین خولی باسكەی فلیكۆم بۆ فلیپینیەكان لە كوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ  لەهەولێر كۆتایی هات.

شڤان نامیق داوەری باسكە لە كوردستان لەسەر بەرێوەچوونی خولەكە لە كوردستان رایگەیاند، سێ ساڵە ئەم خولە لە كوردستان بۆ فلیپینیەكان بەرێوە دەچێت، خولەكە درێژخایەنە و سێ مانگ دەخایەنێ، بەسستەمی چوار تیپی بەهێز بەشداری دەكەن، زۆربەری یاریزانەكانی پیشەگەری فلیپینین وچەند یاریزانێكی ئەمریكیش لەگەڵیان یاریدەكەن.

وتیشی، ئەم چوار تیپە لەماوەی ئەم سێ مانگە زیاتر لە (5) جار رووبەڕووی یەكتردەبنەوە، بێگومان وەك رێكخراوێك لە كوردستان بۆ خۆیان دروستیان كردووە و پاڵپشتی لەنێوخۆیانە، لەكۆتایی خولەكە میدال وجام وبڕوانامەی رێزلێنان دابەشدەكرێت،هەروەها لەهەموو یارییەك باشترین یاریزان دەستنیشان دەكرێت، جگە لەوەش لەیاری باسكەی فلیپیینیەكان هەندێك یاسای تایبەت بەخۆیان هەیە لەم خولەیە پەیڕەوی دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە