کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە خولی ئیسپانیا ڤیاریال گەڕایەوە سەر ئاوازی سەركەوتنەكانی

.

01:24 PM - 31/10/2023

یانەی ڤیاریال دوای پێنج هەفتە بۆ یەكەمجار تۆنی بردنەوەی خۆی لە خولی ئیسپانیا وەرگرتەوە و لە كۆتا یاری هەفتەی یازدەهەمدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی گرانادای خاوەن یاریگای بردەوە.

لە دەقەی 18 جیرارد مۆرینۆ گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی میوان تۆماركرد، دواتر ڤیاریال لێدانی سزای بەدەستهێنا كە جیرارد مۆرێنۆ لەدەقەی 22 گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی پێ تۆماركرد

هەروەها ئەلێكساندەر سۆرلۆت لە دەقەی 28 پێشكەوتنی ڤیاریاڵی بۆ 3 گۆڵ درێژكردەوە، بەڵام گرانادا لە رێی ڕیكارد سانچێز بە گۆڵی یەكەم جیاوازییەكەی كەمكردەوە، دواتر لە دەقەی 34 میرتۆ ئۆگۆنی گۆڵی دووەمی بۆ گرانادا تۆماركرد و یاریەكەش تا كۆتایی 3 بە2 بەسودی ڤیاریال كۆتایی هات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە