کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی : هەندێك لایەن ئاستەنگ لەبەردەم چاكسازیی دروست دەكەن

.

05:13 PM - 20/06/2020

كازمی : هەندێك لایەن ئاستەنگ لەبەردەم چاكسازیی دروست دەكەن

 سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند هەندێك لایەن ئاستەنگی لەبەردەم ئەنجامدانی چاكسازی دروست دەكەن.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە سەردانێكیدا بۆ وەزارەتی نەوت و كۆبونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وەزارەتە رایگەیاند: پشت بەستن بەداهاتی نەوت بەرێژەی لە 95% بۆ دابینكردنی بودجەی گشتی وڵات بەڵگەیە لەسەر شكستهێنانی سیاسەتەكانی پێشوو و كاردەكەن بۆ پەرەپێدانی سەرچاوەكانی تری  داهات. روونیشیكردەوە: كەرتی نەوتی عیراق كۆنەو پێویستە كاربكەن لەپێناو بوژانەوەی ئەو كەرتە و ئاماژەی بەوەكرد كاردەكەن بۆ پێكهێنانی سندوقێك بۆ وەبەرهێنان بۆ نەوەكانی داهاتوو.
سەرۆك وەزیرانی عیراق وتیشی: وەرەقەیەكی سپیان هەیە بۆ چاكسازیی و تائێستا گفتوگۆكان لەوبارەیەوە بەردەوامە و هەندێك لایەن لەرێگەی موزایەدەی سیاسی هەوڵی دروستكردنی ئاستەنگی لەبەردەم چاكسازی دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە