کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەك دەدات

.

10:36 AM - 29/04/2024

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ،لە كۆبونەوەی ئەمرۆدا دەنگ لەسەر شەش پرۆژەیاسا دەدات ، كە سەرەكیترینیان دەنگدانە لە سەر پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای چاندنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ ،لەگەڵ خوێندنەوەی یەكەم بۆ سێهەمین هەمواریی یاسای قەرەبوو كردنەوەی ،ئەو كەسانەی بە دەستی رژێمی بەعس ئەندامێكی جەستەیان لە دەست داوە.


بە گوێرەی ئەو كارنامەیەی كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە ، لە كۆبونەوەكەی ئەمرۆدا ،سەرەتا دەنگ لەسەر پێشنیاری هەمواری یەكەمی یاسای چاندنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ دەدرێت ،هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای رێكخستنەوەی كاری سەندیكای كرێكاران و، فەرمانبەرانی پیشەییە لە عیراق دەكرێت كە لەلایەن لیژنەی یاسایی پەرلەمان پێشكەش كراوە.


هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەو پرۆژە یاسایە دەكرێت، كە لە دەرەوەی لیژنەی پەرلەمان داواكراوە ،كۆماری عیراق بچێتە نێو پرۆتۆكۆڵی كیگالی ساڵی 2016.


لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە خوێندنەوەی یەكەم بۆ سێهەمین هەمواریی یاسای قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی بە دەستی رژێمی بەعس ئەندامێكی جەستەیان لە دەست داوە.هەروەها بڕیارە خوێندنەوەی یەكەم بۆ دووەمین هەمواری ماددەی دووەمی یاسای ژمارە چواری دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەكان بكرێت،لە دوا بڕگەی كۆبوونەوەكەشدا ،گفتووگۆ لە سەر خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای هەمواری یەكەمی رێكخستنەوەی ئەو بڕوانامە و پلە زانستییانە دەكرێت ،كە لە وڵاتانی عەرەبی و بیانی بە دەست هێنراون.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە