کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. بریار رەشید: بریاری دادگای باڵای فیدراڵی یەکلاکەروەیە و جێبەجێ دەکرێت

.

09:23 PM - 14/05/2024

 ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت" سەبارەت بە بڕیاری تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بڕیاریداوە تەوتین دەبێت لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە بێت و ئەو بڕیارە  یەکلا کەرەوەیەو شایەنی  تانە لێدانێش نیە ، بەڵکو وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت"

د. بڕیاررەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەی شرۆڤەی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان رایگەیاند" لەدوای بڕیاری دادگای فیدراڵی  کە بڕیار وابوو دەبێت موچە لەکاتی خۆیدا بگاتە دەستی هاوڵاتیانی هەرێم ،بەڵام ئەمڕۆ کە رێکەوتی ١٤ ی مانگی پێنجە  باس لە هاتنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت، ئەوەی گرنگە لەسەر حکومەتی هەرێم ئەوەیە کە ئەو داتایانەی کە دەینێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عیراق کەموکورتی و هەڵەی تێدا نەبێت، وە هەنگاوی جدی بنێت بۆ ئەوەی کە بابەتی تەوتین کردن جێبەجێبکرێت و ئەو ناکۆکیانەی هەیە چارەسەربکرێن"

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە هیچ کاتێک دژی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق کار ناکەین ،بەڵکو داکۆکیکاری راستەقینە بووین لە مووچەی موچەخۆران و هاوڵاتیان وە پێش هەموو حزبە سیاسیە کوردیەکان هەنگاومان  ناوە بۆچارەسەرکردنی  کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.


لە بەشێکی تری قسە کانیدا د.بڕیار رەشید ووتی"بریارەکانی دادگای فیدراڵی یەکلاکەرەوەیە و شایەنی تانە لێدانیش نیە لەکاتێکدا دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بڕیاریداوە تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەرێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە دەبێت ئیتر پێویست بە بیانو هێنانەوە ناکات بۆ بڕیارەکان ،بەڵکو جێبەجێدەکرێت، لە ماوەی رابردوشدا داگای باڵای فیدراڵی هەر بڕیارێکی دابێت جێبەجێی کردووە و کۆتایی پێهێناوە"


ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەشڵێت" یەکێکی تر لە گرفت و هەڵەکان بەدەمەوە نەچونی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق و رادەستنەکردنی داهاتەکان و یاریکردنە بە مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم کە ئەمە داهاتوویەکی خراپی دەبێت"

هەرچی تایبەتە بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم د. بڕیار رەشید ئاشکرایکرد، هەژماری من نابێتە جێگرەوەی تەوتین، چونکە بەپێی بریاری دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دەبێت تەوتین لە رێگەی بانکە فیدراڵیەکانەوە بێت وئەوەی لە هەژماری مندا کراوە سفر دەبێتەوە.

سەبارەت بە بانکی تی بی ئای د. بریار رەشید ئەوەشی خستەروو، بەرێوەبەرانی بانکی تی بی ئای بەڕونی پێیان راگەیاندووم کە ئەوان ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی عیراق سودانی ئامادەن بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەک بۆئەوەی ببنە بەشێک لە پرۆژەی هەژماری من- ی  حکومەتی هەرێمی کوردستان.



لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە