کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاووڵاتییەک لە چەمێکی سنووری شارباژێر لەكاتی مەلەكردندا خنکا

.

02:42 PM - 29/04/2024

بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، تیمەکانیان تەرمی هاووڵاتییەکیان لە چەمی کونەماسی دەرهێناوە کە لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، پاش ئاگادارکردنەوەیان لە خنکانی هاووڵاتییەک لە چەمی کونەماسی لە سنووری شارباژێر، تیمی مەلەوانیی بەرگریی شارستانی توانیان لەماوەیەکی کەمدا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە و رادەستی کەسوکاری بکرێتەوە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەو هاوڵاتییە ناوی (محەمەد عەزیز ئەحمەد)ە و خەڵکی گوندی بناویلەی ناحیەی چوارتایە و دانیشتووی گەڕەکی (مەجیدبەگ)ی شاری سلێمانییە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتی مەلەکردندا لە چەمی کونەماسی خنکاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە