کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی كوێخا سمایلی تەلان دەكات

.

04:01 PM - 29/04/2024

بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی کوێخا سمایلی تەلان

‎بەڕێز کاک مەحمود کوێخا سمایلی تەلان
‎بەڕێزان لە خزمانی جاف

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کوێخا عەلی کوێخا حەمەئەمین تەلانی، کەسایەتیی کۆمەڵایەتی و  دیاری ئێلی جاف و دۆڵی جافەتی، برای خوالێخۆشبوو (کوێخا سمایلی تەلان) و مامی بەڕێزتانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە هەمیشە رۆڵ و پێگەتان لەخزمەت خەڵك و چاكەی گشتیدا دیار و بەرچاوە.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە