کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.سەباح هەورامی : رێكارەكان لەسلێمانی وەكو پێویست جێبەجێ ناكرێت

.

03:36 PM - 20/06/2020

د.سەباح هەورامی : رێكارەكان لەسلێمانی وەكو پێویست جێبەجێ ناكرێت

 بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت رێكارەكانی رێگری كردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك پێویست جێبەجێ ناكرێت.
د.سەباح هەورامی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەپەیامێكدا لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاویكردەوە بەداخەوە ئەو رێكارانەی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوایان دەكات و لەشارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت، لەشاری سلێمانی وەكو پێویست جێبەجێ ناكرێت.
بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە ئەو دۆخە وایكردووە خەڵكی شارەكانی دیكە پارێزراوتر بن لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بەخەڵكی شاری سلێمانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە