.
10:07 PM - 05/02/2026
لە رێوەڕەسمێكدا، بڕوانامەی پەسەندكردنی نێودەوڵەتی تەندروستی، لەلایەن كۆمسیۆنی باوەڕپێكراوی ئەمریكی (ئەی،ئەی،سی،ئای) بەخشرایە شاری پزیشكی ئەنوەر شێخە.
رێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە لێپرسراونی حكومیی و بەڕێوەبەرانی تەندروستی و پزیشكان لە كەرتی تایبەت و گشتی لە هۆتێل رامادا بەڕێوەچوو.
لایخۆیەوە، بەڕێوەبەری بەشی كوالێتی لە شاری پزیشكی ئەنوەر شێخە رایگەیاند، ئەو پەسەندنامەیەیان لەسەر بنەمای زیاتر لە 600 مەرج و خەسڵەتی تەندروستی پێدراوە. بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانیش ئەو خەڵاتە بە دەستكەوتێكی گرنگ بۆ كەرتی تایبەت لە بواری تەندروستی دەزانێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە