کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی باڵای ئابووری ئەڵمانیا کۆبووەوە

.

05:44 PM - 05/02/2026

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای ئابووری ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی دۆرسییا شوتز، بەڕێوەبەری دیسکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئەفریقیا لە وەزارەتی ئابووری و وزەی ئەو وڵاتە و پێکەوە گفتوگۆیان کرد لەبارەی پرسی گەشەپێدانی ئابووری لە کوردستان و چۆنییەتی کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە(5/2/2026) بە ئامادەبوونی ئەلبرێخت ڤۆن ڤیتکا، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، باس لە ژێرخانی ئابووری کوردستان و چاکسازییە ئابوورییەکان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێم کرا. هەردوولا هاوڕابوون دەرفەتی زۆر گەورە هەیە بۆ بەشداریکردنی وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووری کوردستان و بە پێویست زانرا کاری هاوبەش بکرێت بۆ ئەوەی ئاستی بەشداریی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی لە گەشەپێدانی کوردستان زیاتر بکرێت.

لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و رایگەیاند حکومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو جۆرە کارئاسانی و هاوکارییەک پێشکەشی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە