.
11:48 AM - 05/02/2026
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە، باس لە هەڵوەشاندنەوەی دانوستاندنەكانی نێوان تاران و واشنتن دەكەنو تەئكیدی كردەوە، دانوستان بەردەوام دەبێتو هیچ بڕیارێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی لە ئارادا نییە.
ئەم ڕوونكردنەوەیەی وەزیری دەرەوەی ئێران پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەندێك میدیای جیهانی هات كە باسیان لە ئەگەری پەككەوتنی گفتوگۆكان دەكرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، بڕیاردراوە ڕۆژی هەینی، دانوستانەكان لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەبچن و تاران پابەندە بەوخشتە كاتییەی بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكان لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریكا دیاریكراوە.
عیراقچی سوپاسی وڵاتی عومانی كرد بۆ ڕێكخستنی سەرجەم كاروباری دانوستانەكان و دابینكردنی پێداویستییەكان بۆ میوانداریكردنی وەڤدەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە