کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

48 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتیی سلێمانی رەوانەی هەولێر كرا

.

10:28 AM - 05/02/2026

بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان، بڕی 48 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتیی پارێزگای سلێمانی رەوانەی شاری هەولێر كرا‌و بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی بۆ مانگی یەك بخاتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عیراق. بڕیاریشە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكات‌و دەست بەدابەشكردنی بكرێت.

 

ڕۆژی 4ی شوباتی 2026، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بەنوسراوی ڕەسمی داوای لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكی ناوەندی هەرێم/ لقی سلێمانی كرد، كە بڕی 48 ملیار دینار لە بانكی ئاشتی بگوازنەوە بۆ سەر هەژماری وەزارەت لە بانكی منارە بۆ تەواوكردنی داهاتی نانەوتی مانگی یەك، بەمەبەستی ڕەوانەكردنی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ. ئەمڕۆش بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكی ناوەندی هەرێم/ لقی سلێمانی دەستیكرد بە گواستنەوەی ئەو بڕە پارەیە، هاوكات لە داهاتی نانەوتی هەولێر‌و دهۆك بڕی 72 ملیار دینار دابین دەكرێت‌و دەخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عیراق.

 

بڕیاریشە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عیراق، مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكات‌و دەست بەدابەشكردنی بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە