.
12:14 PM - 05/02/2026
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی رۆژانی هەینی و شەممە شەپۆلێكی تری بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسیو بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەش و هەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت. پلەكانی گەرما بەگشتی كەمێك نزم دەبنەوە بە بەراورد بە دوێنێ.
هەروەها سبەینێ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەكاتەكانی ئێوارە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەئەنجامی كاریگەری نزمە پەستانێكی باكووری دەریای ناوەراست شەپۆڵێكی تری نمە باران و بەفر ناوچەكەمان دەگرێتەوە، بۆیە لەكاتەكانی درەنگانی شەو نمە باران لەگەڵ بەفرێكی كەم سەرەتا لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی رۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی دەست پێ دەكات، پاشان بۆ كاتەكانی رۆژی شەممە كاریگەری شەپۆلەكە بۆ زۆرینەی ناوچەكانی هەرێم درێژ دەبێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە