.
11:39 AM - 02/11/2025
وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێدا گۆڕانكاری لەمەرجەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلدا دەكات و بەپێی رێكارە نوێیەكان، هاوردەكردنی هەندێك جۆری ئۆتۆمبێل رادەگیرێت و نرخی ئۆتۆمبێلیش گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
لەوبارەیەوە فەیاز محەممەد سەرۆكی دەزگای كۆنترۆڵی جۆری لەوەزارەتی پلاندانان رایگەیاند: لەدەستپێكی ساڵی نوێوە، عیراق بەهیچ شێوەیەك رێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتووی سووتاو و نقومبوو یان ئەو ئۆتۆمبێلانە نادات كە تووشی رووداو بوون و زیانی گەورەیان بەركەوتووە. باسی لەوەشكرد، كاتێك بازرگانێك هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی عیراق دەكات، دەبێت سەرجەم زانیارییەكانی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە سیستمێكی تایبەت بە وەزارەتی پلاندانان تۆمار بكات.
بەپێی ڕێنماییە نوێیەكان، پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردەی عیراق دەكرێن لەگەڵ كەشوهەوای وڵاتەكەدا گونجاوبن، بەڵام رەنگ و جۆری ئۆتۆمبێل و وڵاتی بەرهەمهێن مەرج نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە