.
10:00 AM - 01/11/2025
ئەمڕۆ سێیەم و دوایین رۆژی یانزەهەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەیە و چاوەڕوان دەكرێت هەزاران كەس بۆ بەشداریكردن لە فێستیڤاڵەكە سەردانی هەڵەبجە بكەن.
فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە بە یەكێك لە گەورەترین فێستیڤاڵەكان لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان دادەنرێت و، تێیدا چەندین جۆر هەنار و بەرهەمی كشتوكاڵی و براندی خۆماڵی و كاری دەستی خراونەتەڕوو، هەروەها بەهۆی تایبەتمەندی فێستیڤاڵەكەوە هەزاران سەردانكەر و گەشتیار لە هەرێمی كوردستانو پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە سەردانیان كردووە و پێشبینیش دەكرێت تا ئێوارەی ئەمڕۆ هاتنی گەشتیاران روو لە زیادبوون بكەن. جگە لە هەناری هەڵەبجە كە ناوبانگێكی زۆری هەیە و بە یەكێك لە باشترین جۆرەكانی هەناری جیهان دادەنرێت، فێستیڤاڵەكە چەندین بەرهەمی تری پاییزیی وەك گوێز، سێو، هەنگوین و بەرهەمە دەستی و خۆماڵییەكانیشی لەخۆگرتووە، كە راستەوخۆ لەلایەن جووتیارانەوە دەفرۆشرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە