کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵەبجە .. دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێتەوە

.

09:18 AM - 02/11/2025

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە رایگەیاندوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەست دەکەنەوە بە دابەشکردنی نەوت و ئاماژەیان بەو گەڕەکانەش کردووە کە نەوتیان لێ دابەشدەکرێت.

دوای ئەوەی لە رۆژی سێشەممەی رابردوو، لە پارێزگاکە دەستکرا بە دابەشکردنی نەوت بۆ ساڵی 2025، بەڵام بەهۆی دەستپێکردنی 11هەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دابەشکردنی نەوت لە پارێزگاکە راگیرا.

دوێنێ فێستیڤاڵەکە دواین رۆژی بوو، ئەمڕۆ دەستدەکرێتەوە بە دابەشکردنی نەوت، لەو گەڕەکانەی کە نەوتیان وەرنەگرتوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە، ئەمڕۆ لەم شوێنانە نەوت دابەشدەکرێت؛ گەڕەکەکانی  شافعی، مزگەوتی مصعب، مزگەوتی عومەری کوری خگاب، قوتابخانەی هەڵەبجەی بنەرەتی، مارکێتی 16-3، مزگەوتی ئیمام علی، چوار ریانی نزیک مزگەوتی شیفا‌و، نەخۆشخانەی شەهید فاتح، مزگەوتی.قوبا، فەرمانبەران، ڤێتەرنەری، مزگەوتی گەیلانی خوار بەنزینخانە کۆنەکە، پشت کتێبخانەی گشتی، مزگەوتی هاوکاری.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە هاووڵاتییان دڵنیادەکاتەوە دابەشکردنەکە بەردەوام دەبێت تا تەواوی هاوڵاتییان بەشە نەوتی ئەمساڵ وەردەگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە