.
10:57 AM - 02/11/2025
دوای نزیکەی سێ ساڵ، درەنگانێکی ئەمشەو، یەکەم گەشتی ئاسمانی لە نێوان تورکیا و سلێمانیدا دەستپێدەکاتەوە.
لە سێی نیسانی ساڵی 2023وە تورکیا قەدەغەی گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێکرد، دوای چەند جارێک لە درێژکردنەوەی بڕیار درەنگانێکی ئەمشەو یەکەم گەشتی ئاسمانی لە نێوان تورکیا و سلێمانیدا دەستپێبکاتەوە و نزیک سەعات یەکی شەو یەکەم فڕۆکەی نەفەر هەڵگر بگاتە فڕۆکەخانەی سلێمانی.
ئەمشەو سەعات 10:30 یەکەم فڕۆکە، دوای نزیکە سێ ساڵ بە زیاتر لە 160 سەرنشینەوە لە جۆری بۆینگ لە تورکیاوە دەفڕێت و وەک ئەوەی لە گەشتەکەدا دیاریکراوە سەعات یەکی شەو دەگاتە فڕۆکەخانەی سلێمانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە