کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆن: 24 سەعات دوای تەواوبوونی دەنگدان ئەنجامی سەرەتایی رادەگەیەنین

.

10:10 AM - 02/11/2025

 

24 سەعات دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەكە رادەگەیەنرێت و ئامێرەكان لەماوەی پرۆسەی دەنگداندا سێ راپۆرت دەدەنە كۆمسیۆن.

 

 لەوبارەیەوە جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاند: ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوای 24 سەعات لەكۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان لەلایەن كۆمسیۆنەوە رادەگەیەنرێت.

 

بەوتەی جومانە غەلای: ئامێرەكانی هەڵبژاردن سێ راپۆرتیان دەبێت قۆناغەكانی بەیانی، نیوەڕۆو كۆتایی دەنگدان دەگرێتەوە، ئەنجامەكانیان یەك لەدوای یەك بۆ بریكاری قەوارە سیاسییەكان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاكانی راگەیاندن دەخرێنە روو.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە بڕیارە زیاتر لەحەوت هەزار كاندید لە 11ی 11ی 2025 كێبڕكێ‌ لەسەر بەدەستهێنانی 329 كورسی بكەن كە 320یان گشتییەو 9كەی تریشیان پێكهاتەكانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە