کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەڵمانیا پشتیوانی لە پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دەكات

.

01:42 PM - 12/09/2025

ئەڵمانیا پشتیوانی لە هەوڵێكی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات، بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین‌و گەڕانەوەی ئامارەكانی غەززە.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەڵمانیا پشتیوانی پڕۆژە بڕیارێكی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات كە لەلایەن سەرۆكایەتی فەرەنسا‌و سعوودیەوە پێشنیازكراوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین‌و هەروەها داوای گەڕانەوەی ئاوارەكانی غەززە دەكات.

ئەمە لە كاتێكدایە، ماركۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، پاڵنەرەكانی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین بە بێ باكانە وەسف دەكات.

پێشتریش حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانی چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ كێشەی فەڵەستین  كردوە‌و ئێستاش تەئكید لەو پشتیوانیەی دەكاتەوە و داوای گەڕانەوەی ئاوارەكانی غەززەش دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە