.
10:51 AM - 11/09/2025
تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێم خەرجدەكرێت، لەو بارەوە ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی جووتیارانی كوردستان هەڵكەوت محەمەد بەرۆژنامەی كوردستانی نوێی راگەیاندووە دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر وەرزی دروێنە و تەسلیمكردنی گەنمی جووتیارانی هەرێم بەسایلۆكان، تائێستا بەغدا شایستە داراییەكانی جوتیارانی خەرج نەكردووە.
ئەو ئەندامەی یەكێتی جوتیارانی كوردستان رایگەیاندووە بەدواداچوونیان بۆ پارەی ئەمساڵی جووتیاران كردووە و پێیان راگەیاندوون لەهەوڵدان رێوشوێنەكانی خەرجكردنی ئەو پارەیە تەواوبكرێت و تاكۆتایی ئەمساڵ شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێم خەرجبكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە لەناوچەكانی تری عیراق شایستە دارایییەكانی جووتیاران خەرجكراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە