کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕفعەت عەبدوڵا: جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی (کەناڵی دایک، کەناڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی گەلی کوردستان)و بینەرانتان دەکەم

.

01:42 PM - 11/09/2025

بەڕێزان... 

بەڕێوبەرو میدیاکارانی کەناڵی گەلی کوردستان

لەیادی ٣٤ ساڵەی (کەناڵی گەلی کوردستان)دا، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی (کەناڵی دایک، کەناڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی گەلی کوردستان)و بینەرانتان دەکەم.

کەناڵی گەلی کوردستان، وەک یەکەم کەناڵی بینراو، لەکوردستانی ئازادی دوای ڕاپەڕین، بەتواناو وزەی خۆماڵی و کوردەوارییانە، بەخششێکی یەکێتی بوو بۆ گەلی کوردستان و وەرچەرخانێکی گرنگبوو بۆ میدیای کوردی، کەلەیەکەم پەخشیدا بەوتارە مێژوویەکەی ڕابەری گەورەی گەلەکەمان، سەرۆک مام جەلال دەستیپێکرد کەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، لەمێژبوو بەئاواتی دەنگ و ڕەنگی ڕەسەنی كوردی و کوردستانیانە بوون.

کەناڵی گەلی کوردستان، مێژوویەکی درەوشاوەی هەیەو کانگای پێگەیاندنی سەدان میدیاکاری بەتوانا بووە، ئومێدەوارم ساڵی نوێی کارکردنتان، لەڕووی ناوەڕۆک و نوێکارییەوە هەنگاوی کاریگەرتر بنێن و لەگەیاندنی پەیامی پیرۆزی میدیاییتان،پیشەییانەتربن و لەنوێباوی و هەقبێژی بەردەوامبن، وەک هەمیشە گوزارشتبن لەگەلی کوردستان بێ جیاوازی و سەکۆی سەرجەم دەنگ و ڕەنگە کوردستانیەکان بن.

هیوای گەشەو پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم، وەک هەمیشە میدیایەکی سەنگینبن لەپاراستنی بەها باڵاکانی نیشتمان و مافەکانی مرۆڤدا.

ڕفعەت عەبدوڵا

جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە