کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سۆمۆ وردەكاری راكێشانی بۆرییەكی نوێی نەوتی بۆ عومان ئاشكرا كرد

.

07:44 PM - 11/09/2025

عەلی نزار بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق - سۆمۆ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆ و ڕێككەوتنێكی سەرەتایی لەنێوان عیراق و سوڵتانشینی عومان هەیە، لەسەر درێژكردنەوەی بۆری نەوتی خاو و بەبازاڕكردنی ئەو نەوتە لە بازاڕە جیهانییەكان.

ئەوەشی خستەڕوو، قۆناغی یەكەمی ڕێككەوتنەكە دیاریكراوە بۆ دروستكردنی كۆگای نەوت بە توانای 10 ملیۆن بەرمیل لە بەندەری دوقوم-ی عومان كە دەتوانرێت لە ساڵانی داهاتوودا توانای عەمباركردنی نەوت زیادبكرێت.

عەلی نزار راشیگەیاند، دوای تەواوبوونی دروستكردنی تانكی كۆگاكان، قۆناغی دووەمی گواستنەوەی نەوتی خاوی عیراق بە تانكەر دەستپێدەكەین تاوەكو بۆرییەكە لە عیراقەوە بۆ عومان تەواو دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە