.
09:50 AM - 11/09/2025
24 ساڵ بەسەر هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەر تێدەپەڕێت، کە هێرشکرایە سەر دوو باڵەخانەی بازرگانی ئەمریکا و بەهۆیەوە زیاتر لە سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
لە 11ی سێپتەمبەری2001، تیرۆریستانی گرووپی توندڕەوی ئەلقاعیدە- کە ئوسامە بن لادن دامەزرێنەری بوو- چوار فڕۆکەی نەفەر هەڵگری بازرگانیی پڕ لە سووتەمەنیان رفاند و لە هێرشە خۆکوژییەکانی ئەمریکا بەکاریانهێنا. دوو لەو فڕۆکانە بەرەو ئاراستەی ناوەندی بازرگانی جیهانی لە شاری نیویۆرک بەڕێکەوتن.
لە ماوەی چەند سەعاتێكدا هەردوو تاوەرە دووانەکە رووخاون و بوونە داروپەردوو و بەشێکی گەورەی بەشی باشووری مانهاتنیان کاول کرد. فڕۆکەی سێیەم بەر پەنتاگۆن (وەزارەتی بەرگری ئەمریکا) لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیا بەڕێکەوت. کە تەنها چەند کیلۆمەترێکی کەم لە واشنتۆن دی سیی پایتەختەوە دوورە. فڕۆکەی چوارەم لەلایەن سەرنشینەکان و تیمی فڕۆکەی چوارەم بەرپەرچیان دایەوە و فڕۆکەکە لە کێڵگەیەکی نزیک شانکسڤیل لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دا.
لە هێرشە تیرۆریستییەکانی 11ی سێپتەمبەردا نزیکەی سێ هەزار کەس کوژران کە لەنێویاندا 19 تیرۆریستی قاعیدەشیان تێدابوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە