کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ بۆ ناتانیاهۆ: بڕیاری هێرشكردنەسەر حەماس لە قەتەر ژیرانە نەبوو

.

09:37 AM - 11/09/2025


رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە زانیاری لێپرسراوانی باڵای ئیدارەی ئەمریكا بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، ئەنجامداوە و سەڕەرای ئەوەی زۆر بە توندی قسەی كردوە‌و پێی وتووە،  بڕیارەكەی بۆ بەئامانجگرتنی سەركردەكانی حەماس لە ناوخۆی قەتەر، ژیرانە نەبووە. پێشتریش، ترەمپ رایگەیاندبوو، بە هێرشەكەی ئیسرائیل لە دەوحە دڵخۆش نەبووە. 

رۆژی سێشەممە، ئیسرائیل هێرشیكردەسەر شوێنی مانەوەی سەركردەكانی حەماس لە ناوچەیەكی دەوحەی پایتەختی قەتەر، رۆژنامەی شەرقلئەوسەت لە زاری چەند سەرچاوەیەكی نێو بزووتنەوەی حەماس ئاشكرای كردووە، دوو سەركردەی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەكە لە هێرشەكەی ئیسرائیل بریندار بوون و یەكێكیان برینەكەی قورسە، بەڵام ئامادە نەبوون ناوی سەركردە بریندارەكان لەم كاتەدا ئاشكرا بكەن. لەلایەكی تریشەوە، شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆك وەزیرانی قەتەر‌و وەزیری دەرەوەی قەتەر دووپاتیكردەوە، وڵاتەكەی هەڕەشەكانی ناتەنیاهۆ قبوڵ ناكات و بۆ دیاریكردنی چونێتی وەڵامدانەوەش، لەگەڵ هاوبەشەكانیان لە ناوچەكەدا لە گفتوگۆ و پەیوەندیدان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە