.
10:03 PM - 27/08/2025
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازی لە نامیق تان، جێگری سەرۆکی جەهەپە کرد.
لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون باس لە پەیوەندییە لە مێژینەکانی نێوان هەردوولا و پەرەپێدانی کرایەوە.
سەرۆک بافڵ پەرۆشی یەکێتی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپاتکردەوە و وتی، بەهەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال لە هەوڵداین تاوەکو ئەم هەوڵە نیشتمانییە بە هەموولایەکمانەوە سەربخەین و رۆحیەتی پێکەوەیی و برایەتی نێوان گەلانی ناوچەکە ببوژێنینەوە.
لای خۆیەوە، جێگری سەرۆکی جەهەپە بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە ناوچەکەدا و هیوای خواست ئەم هەنگاوە ئەرێنییانە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی ببێتە هۆکاری کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.



.jpg)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە