.
08:47 PM - 27/08/2025
وتەبێژی یەكێتی دەڵێت، هەوڵێك هەبوو بۆ تیرۆركردنی سەرۆكی یەكێتی، بەڵام خۆشبەختانە هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی هەرێم توانییان رووبەڕووی تۆمەتباران ببەنەوە و تەسلیمی یاسا بكرێن.
كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەوڵدرا ئاسایشی هەرێمی كوردستان تێكبدرێت و پیلانی تیرۆركردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی دانرابوو، ئێستا ئەو پرسە لە دادگایە و داوا دەكەین یاسا سەروەر بێت. وتیشی، وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێگر دەبن لەهەموو دەستێوەردانێكی حزبی لەو پرسەدا. كاروان گەزنەی ئاماژەی بەوەشكرد، داواكارین تۆمەتباران و بكەرانی ئەو كردەوە پیلانگێڕییە رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە، داواكاریشین حكومەتی هەرێم بڕیارەكانی دادگا جێبەجێ بكات
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە