کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی گەنم حەوت ملیۆن تۆن تێپەڕ بکات

.

09:35 PM - 27/04/2024

 وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایدەگەیەنێت، گەنمی بەرهەمهاتووی ئەمساڵ 2024 دەگاتە زیاتر لە حەوت ملیۆن تۆن و ئاستی خۆبژێوی تێپەڕدەکات.

محەمەد خیزاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، وەرزی بەبازاڕکردنی ئەمساڵ زیادبونێکی بەرچاو لە بەرهەمی گەنم بەخۆیەوە دەبینێت و بەراورد بە وەرزی پێشوی بەبازاڕکردنی گەنم کە 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن بووە، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵ زیاتر لە حەوت ملیۆن تۆن گەنم تێپەڕ بکات. 

رونیکردەوە کە بەشێکی زۆری جوتیاران لەهەمان رۆژی بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمدا شایستەی دارایی خۆیان وەرگرتووە و پاڵپشتییەکانی حکومەت بۆ ئەو کەرتە بەردەوامی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە