.
05:09 PM - 09/05/2024
لەتیف نێروەیی ڕایگەیاند، سەردانە ڕەسمیەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ئەمریكا و ئەنجامدانی دانوستانی چڕ و سەنگین لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە بەڵگەی سەنگ و پێگەی دیپلۆماسییەتی یەكێتییە لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی .
لەتیف نێروەیی ، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی ی.ن.ك ڕایگەیاند : سەردانە ڕەسمیەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ئەمریكا و ئەنجامدانی دانوستانی چڕ و سەنگین لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە، هاوشێوەیە لەگەڵ دیدارە لوتكەییەكانی لە مۆسكۆ، كە بە یەك پاكێجی كوردانە لەهەموو كۆبونەوەكاندا تێز و بیروباوەڕەكانی بە كۆشكە كاریگەرەكانی ناو سیاسەتی نێودەوڵەتی گەیاند.
لەتیف نێروەیی وتی، یەكێتی رژدە لەسەر لابردنی بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و دیموكراتیانە. چونكە دواخستنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن زیان بە پێگە و ناوبانگ و پرۆسەی دیموكراتی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت
وتیشی، پرسی غازی هەرێم بەشێكی سەرەكی بووە لەئەجێندای كۆبونەوەكانی سەرۆك بافڵ و بەرپرسانی كۆشكی سپی، یەكێتی دیدگاو هەڵوێستێكی نەگۆری هەیە و ناخوازێ سێكتەری غازی هەرێم بەدەردی سیاسەتی نەوتەكەی هەرێم بچێت
لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو ئەجێندایەی كە لە كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی یەكێتی و بەرپرسانی ئەمریكا دانوستانی فەرمی لەسەردەكرد، هاوشێوەی كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی باڵای یەكێتی بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ و بەرپرسانی روسیا لەدانوستانی نێوان شاندی حكومەتی دوو وڵاتان دەچوو ،ئەمەش بەڵگەی سەنگ و پێگەی دیپلۆماسییەتی یەكێتی لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی دەسەلمێنێت .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە