کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی داهاتوو بەشە ئاردی مانگی چوار دابەشدەکرێت

.

02:44 PM - 10/05/2024

رایدەگەیەنێت، هەموو ئامادەكارییەك كراوە و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی چواری ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتییاندا دەكرێت.

سەلام حاجی خدر، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی راگەیاند، بەپێی ئەو میكانیزمەی لە بەغداد دانراوە گەنم وەردەگیرێت و دەكرێتە ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت كە لە ئێستادا دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی سێ كۆتاییهاتووە و هاوشێوەی عیراق لە هەرێمی كوردستانیش بەشە ئاردی مانگی سێ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە.

وتیشی، رۆژی دوشەممەی هەفتەی داهاتو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی چوار.

بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵەی سلێمانی ئاماژەیبەوەشكرد، ئەمە چوارەم بەشە ئاردە کە لەمساڵدا بەغداد دابەشی دەکات لە هەمو پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بەهەمان شێوەبوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە