کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی مریشك زیاتر دابەزی

.

01:28 PM - 10/05/2024

سەرۆكی كۆمەڵگەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان و کەمبوونەوەی خواست لەسەر مریشک، نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کردووە و نرخی یەك كیلۆ بۆ نزیكەی 2 هەزار دینار دابەزیوە.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵگەی كێڵگەپەلەوەرییەكان راگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی دابینكردنی مریشك لەلایەن كێڵگەپەلەوەرییەكان و زیادكردنی هەناردەكردنی مریشك بۆ پارێزگاكانی دیكەی عیراق نرخی مریشك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە زیاد لە چوارهەزار دینار.

ئاماژەی بەوەكرد، ئێستا بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان و کەمبوونەوەی خواست لەسەر مریشک، نرخەکەی لە بازاڕەکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕووی لە دابەزین کردووە، دوێنێ پێنجشەممە نرخی كیلۆیەک مریشكی زیندوو بە دوو هەزار و 100 دینار فرۆشراوە.

وتیشی، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەم ئەو سێكتەرە بكرێتە سێكتەرێكی نیشتمانی كە ئاسایشی خۆراكە و هەلیكاری بۆ چەندین كەس رەخساندووە و ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوامبێت خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان بەرهەمیان نابێت و ئەو بەرهەمەی كە دەبێت نرخەكەی لە بازاڕەدا بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە