کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك پرسەنامەیەك ئاڕاستەی شێخ میقداد شێخ بەهادین دەكات

.

04:44 PM - 09/05/2024

هەڤاڵ شێخ میقداد شێخ بەهادین، تێکۆشەری دێرین و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی (ی.ن.ک)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە  ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەینەب نوری فەرەج ) هاوژینی (شەهیدشێخ بەهادینی داربەڕوو) و دایکی بەرێزتان و شەهیدی فەرماندە (شێخ جەمال گەرمیانی) و  (شێخ صلاح و شێخ عبدالله و شێخ محمد) مان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە ، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەین، کە بۆ سەربەخۆیی و ئازادی کوردستان خەباتی نەپساوەتان کردووە، لەم سۆنگەوە شەهید و قوربانی زۆرتان داوە.

لەیەزدانی مەزن داواکارین سەبوری و ئارامی هەموو لایەک بدات و رۆحی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.

اناللە واناالیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە