کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

.

08:21 PM - 17/04/2024

وەزیری نەوتی عیراق دەڵێت"بەم نزیکانە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهان دەکرێت"

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق ڕایگەیاند" نووسراومان داوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکەن، تاوەکو لە ڕێگەی سۆمۆوە نەوتی هەرێم هەناردەی دەرەوە بکرێتەوە"

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، دەربارەی ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتی لە هەرێم حکومەتی ناوەندن ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیاکان لە هەرێم نییە، بەڵام داوامان لە حکومەتی هەرێم کردووە کار ئاسانی بکەن بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی تەواو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە