.
10:04 AM - 17/04/2024
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما روو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش له گه‌رمیان ده‌بێت كه 37 پله‌ی سیلیزیه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 32
سلێمانی : 29
دهۆك : 30
زاخۆ : 31
هه‌ڵه‌بجه : 30
كه‌ركوك : 35
سۆران : 29
حاجی ئۆمه‌ران : 20
گه‌رمیان : 37
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە