.
08:19 PM - 29/04/2024
کۆسرەت رەسول عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کوێخا عەلی کوێخا حەمەئەمین تەلانی دەردەبڕێت
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری کوێخا سمایلی تەلان
بەڕێز کاک مەحمود کوێخا سمایلی تەلان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کوێخا عەلی کوێخا حەمەئەمین تەلانی کەسایەتی دیاری کۆمەڵایەتی و برای خوالێخۆشبوو کوێخا سمایلی تەلان و مامی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی جەنابتان و خزمان دەکەم، هیواخوازم ئەمەدواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە