کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە

.

10:51 AM - 16/04/2024

 

بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان وردەكاریی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات تا سەرەتای مانگی داهاتوو سەرجەم وەزارەتەكان لیستی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بنێرن بۆ وەزارەتی دارایی .

 

ئارام عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ، لە ئێستادا وەزارەتەكان سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانن و دوای گەیشتنی لیستی پلە بەرزكردنەوەی سەرجەم وەزارەتەكان، وەزارەتی دارایی پێداچوونەوەیان پێدا دەكات .

 

وتیشی، دەمانەوێت ئەو بڕە پارەیەش بگێڕینەوە بۆ فەرمانبەران كە غەدریان لێكراوە و لە 2016وە پلە بەرزكردنەوە وەستاوە چونكە بە پێی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی دەبێت مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێم هاوتای مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە