کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی مەرزی باشماخ ئاگاداری گەشتیاران دەکاتەوە

.

10:14 PM - 15/04/2024

بەرێوەبەرایەتی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاگاداری سەرجەم گەشتیاران دەکاتەوە.

بەرێوەبەرایەتی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، لە بەرواری ‌(٢٠٢٤/٤/١٥) بەهۆی پچڕانی هێڵی ئەنتەرنێت و سیستەمی بەڕێکردنی گەشتیاران لەمەرزی باشماخ دیوی ئێران هاتووچۆی گەشتیاری ڕاگیراوە و تاوەکو ئەم ساتە نەکراوەتە.

 هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە،  لە ئەگەری هەر پێشهات و گۆڕانکاریەک لەڕێگای پەیجی بەڕێوەبەرایەتی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە گەشتیاران ئاگادار دەکەینەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە