کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریکا دەیەوێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

.

08:45 PM - 15/04/2024

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەرۆک وەزیرانی عیراقی راگەیاندووە کە ئەمریکا دەیەوێت هەناردەی نەوتی هەریـی کوردستان دەستپێبکاتەوە، سەرۆکوەیرانی عیراقیش بۆ ئەو مەبەستە دوو رێگای خستۆتەڕوو.

دیلان غەفور، ئەندامی وەفدی عیراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بۆ ئەمریکا  رایگەیاند" دوای تەواو بوونی کۆبونەوەی وەفدەکەی عیراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن داوای کردووە،  عیراق بۆپرسی وزە پشت بە خۆی ببەستێت وئەمریکاش هاوکاری دەبێت بۆ ئەو مەبەستە"

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا،  لەکۆبونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە، کێشەکانی نێوان هەرێم و عیراق لەرێگەی دانوستاندنەوە چارەسەربکرێن.


هەروەها ووتیشی "سەرۆک وەزیرانی عیراق محەمەد شیاع سودانی دوو رێگای بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم خستۆتەرو ئاماژەی بەوەداوە کە دەكرێت لە رێگای هەمواركردنەوەی یاسای بودجەوە بێت یاخود هەمواركردنەوەی گرێبەستە نەوتییەكان كە حكومەتی هەرێم ئەنجامیداوە دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بکرێتەوە.

.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە